روسنێفت بەرهەمەکانمان لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکەین
دوای چەند ساڵ کارکردن لە کێلگە گازی و نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان وابڕیارە كۆمپانیای روسنه‌فتی روسی بەرهەمەکەی زیاد بکە، هەر و ئەمڕۆ ڕایگەیاندوە تاوه‌كو سه‌ری ساڵ، ده‌ست به چالاكییه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی “TASS”ی رووسی به‌رپرسێكی ئه‌و كۆمپانیایه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆمپانیای روسنه‌فت و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له شاری دهۆك ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا، تاوه‌كو سه‌ری ساڵ ده‌ست به چالاكییه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی سروشتی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای روسنه‌فت رایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كردووه بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت له پێنج ناوچه‌ی ئه‌و هه‌رێمه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیای روسنه‌فت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووكرد، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گرێبه‌سته‌كانی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مداوه