عەلاوی بە کوردی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەکانی کوردستان دەکات
دوای ڕووداوەکەی دوێنی شاری هەولێر کە سێ تیرۆریست هێڕشیانکردە سەر بینای پارێزگا رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لە پەیامێکدا ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی كوردی دەستخۆشی لەهێزە ئەمنیەكانی كوردستان دەكات بۆ شكستپێهێنانی هێرشەكەی دوێنێی سەر پارێزگای هەولێر.
عەللاوی لە تویتێكدا نوسیویەتی “ئەو دەستدرێژییە تاوانكارییەی هەولێری كردە ئامانج، خەوی تێكەڵ و پێكەڵ و شێواوی تیرۆریستانە، بۆ تەڵخكردن و تێكدانی باری ئەمنی و سەقامگیری هەرێم و ئەو شارەیە”.
هەروەها عەلاوی لەتویتێكی تردا هەر بە زمانی كوردی ئاماژەی بەوەداوە، دەستخۆشی لە برایانی سەركردەی هەرێم دەكەن بۆ ریشەكێشكردنی ئەو دەردو بیرە توندڕەوانەو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم.
ئەیاد عەللاوی رونیشیكردۆتەوە، وەڵامدانەوەی هیمەتبەرانەی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم بەرزدەنرخێنن لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ تیرۆریستان بە خێراترین شێوە.