ترەمپ: ئامادەم ڕێککەوتنێکی نوێ و ڕاستەقینە لەگەڵ ئێران ئیمزا بکەم
دوای ئەوەی دوێنێ ڕایگەیاند کە توندترین سزا لە مێژوودا بەسەر ئێران دەسەپێنێت، ئەمڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، داوای رێککەوتنی لە ئێران کرد دەلێت، ئامادەم ڕێککەوتنێکی “نوێی راسته‌قینه” له‌گه‌ڵ تاران ئیمزا بكەم .
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له گوتارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، “له‌ئاینده‌دا ده‌بینین چی رووده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین، نه‌ك رێككه‌وتنێكی كاره‌ساتباری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر كردبوو”.
به‌ر له چه‌ند مانگێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی ئێران راگه‌یاند، كه له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی له‌نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان واژووكرابوو، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئێران و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی 5 + 1ی به‌دوای خۆیدا هێنا