ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی زۆر گرنگی له‌خزمه‌تی ئه‌م توێژه‌ ده‌ركرد.

له‌ بڕیارێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنە دەرەوەی ئەو بەركەوتوانەی چەكی كیمیایی كە چارەسەریان لەهەرێمی كوردستان نییە.”

له‌و باره‌وه‌ (د.رێكەوت حەمە رەشید) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌.” كه‌  دوابەدوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابوری، رەزامەندی درا كە ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی كە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات رەوانەی دەرەوە بكرێن”.

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ هەر لە كۆبوونەوەكەدا رەزامەندیمان وەرگرت لەسەر چاندنی جگەر و چاندنی گوێی ناوەوەو كڕینی پێداوستی پزیشكیی بۆ سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە”.

دەقی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌ریمی كوردستان له‌و باره‌وه‌:

Back to top button