وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: بڕیاری راگرتنی خوێندنی ئێوارانی دا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند.” وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم دابخات و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌مساڵی خوێندن “2018-2019″ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.”

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا “عه‌باس ئه‌كره‌م” گوته‌بێژی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌.” كه‌ له‌پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌ پرۆسه‌ی فێركردنی به‌یانیان و ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ڕووی جۆرایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی لای قوتابیان، بڕیاردرا زیاتر له‌ 70%ی به‌شه‌كانی خوێندنی ئێواران له‌ زانكۆ په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دابخرێن.

ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌.” وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ ساڵانی پێشوو له‌و به‌شانه‌ وه‌رگیراون.

ناوبراو باشی له‌وه‌شكردووه‌.” ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئێواران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تایبه‌ت “ئه‌هلی” ده‌گرێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی گرنگی زیاتر به‌ خوێندنی به‌یانیان بدرێت.

Back to top button