وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ر نه‌مانی كاره‌با له كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات.
وه‌زاره‌تی كاره‌بایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌با و نه‌مانی كاره‌با ده‌كات و ده‌ڵێت.” ئه‌و پرۆسه‌یه دواخرا.”
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه.” كه وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، ئاگاداری هاونشتیمانیانی بەڕێز دەكەینەوە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەك بڵاوبۆوە كە بەهۆی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازەوە لە وێستگەی (كۆرمۆری غازی) ماوەیەك كارەبای نیشتیمانی كەم دەبێتەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین هاوڵاتیان دڵنیا بكەینەوە كە بە ڕەچاوكردنی بەرزی پلەكانی گەرما و زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای دانا غاز پرۆسەكەی دوا خست بۆ كاتێكی گونجاو كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەدا كاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر هاونیشتیمانیان.”
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه بە تەواو بوونی ئەم پرۆسەیە ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت و سودمەندی سەرەكی هاوڵاتیان دەبێت.”