هه‌ندێك سودی زۆر گرنگی سیر بزانه‌ كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌ نێو ده‌بات.

خواردنی سیر چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و سیر خۆراکێکە کە چەندەها سودی بۆ جەستە مرۆڤ هەیە، ئەگەر بە برسیەتی بخۆرێت ئەم سوودانەی هە یە.”

لە رێی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەكانی پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراكەوە ئاشكرا بووە كە سیر چەندین سودی جیاوازی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەو پێیەی بەرگری لەش بەهێز دەكات و لە هەڵامەت و نەخۆشییەكانی سەرما دەتپارێزێت.

هەروەها بەهۆی بوونی مادەەی “یۆد”یشەوە چالاكی غودە زیاد دەكات.هاوكات سیر یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی چەوری زیانبەخش و دابەزاندنی پەستانی خوێن, بەوەش لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورت دەخاتەوە. هەروەها لە روبەروبوونەوەی چەندین جۆری شێرپەنجە رۆڵی هەیە و هۆكارێكیشە بۆ گەشەكردنی خانەی تازە لەش.

لە وەرزی سەرمادا مرۆڤەکان بەهۆی سەرماوە، توشی کۆکە دەبن باشترین چارەسەر خواردنی سیرە بۆ کۆکە، باشترین چارەسەرە بۆ ئەوکەسانەی تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە بوون،بەردی گورچیلە لەناو ئەبات، چارەسەری پەستانی بەرزی خوێن ئەکات،چارەسەری برینی گەدە دەکات، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و چەوری خوێنیان هەیە.”

Back to top button