گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر داڵده‌ی تیرۆریستان ئه‌ده‌ن

گرووپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه‌ كه‌ركوك وناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ،جارێكی تر خیانه‌ت له‌ كورد و كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ پالشتی تیرۆریستان و دالده‌ی ئه‌ده‌ن .

دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرابوو کە سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە، میدیاکانی سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری یه‌كێتی ڕایانگەیاند: کە سەلیم شووشکەیی، تۆمەتبار لە دۆسیەی تیرۆر، لە سلێمانییە و ناگەڕێتەوە هەولێر.

لای خۆیه‌وه‌ د. تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایگه‌یاند: ”فەرمانی دەستگیرکردنی سه‌لیم شووشكه‌یی هەیە، هەر کاتێک بێتەوە هەولێر دەستگیری دەکەین“.

لای خۆشیه‌وه‌ سۆران سێوکانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە: ”لە نەوەدەکان، لەئەنجامی شەڕی ناوخۆ، ئیسلامییەکان گەشەیان کرد، ئێستاش بەھۆی مونافەسەی ناشەریفانەی حزبی، دەست بەپشتی نەرمی داعشەکانی ناوخۆدا دێنن، با ئەوانیش گەشە بکەن قەیدی چییە؟“.

شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ پێشتریش سۆران سێوکانی، شارەزا لە بواری ئیسلامی سیاسی ڕایگەیاندبوو: ”لاھوور جەنگی و عەلی باپیر، لەیەک بەرەن و ئەو بەرەیەش ئێرانە، کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە کۆمەڵی ئیسلامی لەبەرەی ئێرانە و بە خەستی عێراقچێتییەکی بێمانا دەکات کە لەگەڵ ھەموو پێودانە ئیسلامی و سەلەفییەکاندا پێچەوانە دەبێتەوە، چونکە کەوتووتە ژێر کاریگەری و باری وڵاتێک کە ناشتوانێت لێی دەربچێت“.

Back to top button