گەندەڵی گەورە حزبوڵا دەگرێتەوە

لە توێژینەوەیەكی پەیمانگای واشنتۆن ئاماژە بە بونی گەندەڵی گەورە ڵەناو حزبوڵای لوبنانی دەكرێت و گەندەلیەكانیش بە ئەندازەیەكن كە بۆتە هۆی دروست بونی ڕای جیاواز لەناو سەركردایەتی حزبەكەدا”.
 
بە پێی پەیمانگای واشنتۆن كە لە لایەن توێژەری بواری ئابوری ماسیۆ لێفیت ئاماژە بەوە كراوە كە گەندەلیەكانیش بەهۆی بەشداری كردنی حزبوڵای لوبنانی لە جەنگی سوریا بێ ئەندازە زیاد بوە”.
 
ئەوەش بۆتە هۆی مشتومڕی نێوان سەركردایەتی ئەو حزبە و هەندێك پێیان وایە لە بری بەرگریی كردن لە ئەسەد دەبوو چاویان لەسەر ئامانجە سەرەكیەكەیان بێت كە ئیسرائیلە
Back to top button