هایلی ڕەخنەی توند لە وڵاتە ئیسلامیەكان دەگرێت
نوێنەری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە هاوكاری و پشتیوانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ فەڵەستینیەكان ڕەخنەی توند دەگرێت و دەڵێت ئەو وڵاتانە تەنها بەدەم پشتیوانی فەڵەستینیەكانن و كردەوەیا نیە.
هایلی دەپرسێت با ئەو وڵاتانە پێمان بڵێن كوا هاوكاریەكانیان بۆ فەڵەستینیەكان لەكاتێكدا توانای ئابوری بەهێزیان هەیە “.
هایلی لە وتەكەیدا ناوی چەند وڵاتێكی برد و ڕەخنەی لێگرتن لەوانە” مصر،كويت،ئیمارات،جزائر ،تونس،باكستان، عومان وتوركيا”.