شانه‌ی نووستووه‌كانی داعش و تووندره‌وه‌ ئیسلامیه‌كان له‌هه‌ولێر هه‌ڵدێن بۆ سلێمانی

پاش هێرش بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌دوای ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لێكۆلینه‌وه‌ و گه‌ران به‌دوای شانه‌ نووستووه‌كانی داعش و توندره‌وه‌كانی سه‌ر به‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌ جیهادیه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ جیهادیه‌كان و داعشه‌ نووستووه‌كان شاری هه‌ولێر جێ بهێلن و روو له‌ شاری سلێمانی بكه‌ن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری سلێمانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانیش بۆته‌ بابه‌تێكی رقی سیاسی و به‌داخه‌وه‌ نه‌خۆشی دژایه‌تی سیاسی هاتۆته‌ ناو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌لێـ” له‌ئێستادا سه‌دانی كه‌س جیهادی و سه‌ر به‌داعش رووده‌كه‌نه‌ شاری سلێمانی له‌لایان گروپێكی ده‌سه‌ڵاتدار داڵده‌ده‌رێن، ئه‌مه‌ش له‌كۆبوونه‌وه‌دا ره‌خنه‌ی لێگیراوه‌ كه‌چی پێیانیان گوتووه‌ ره‌خنه‌ ئیشی ئێوه‌ نیه‌”.

پاش بریاری ده‌ستگیركردنی سه‌لیم شوشكه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ناوبراو رایی كردووه‌ بۆ شاری سلێمانی له‌لایان خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د داڵده‌دراوه‌، ئاماده‌ نین راده‌ستی ئاسایش هه‌ولێر بكه‌نه‌وه‌و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر تاریق نووریش ده‌لێت بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌لیم شوشكه‌ی ده‌رچووه‌، بێته‌وه‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت”.

لای خۆشیه‌وه‌ سۆران سێوکانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە: ”لە نەوەدەکان، لەئەنجامی شەڕی ناوخۆ، ئیسلامییەکان گەشەیان کرد، ئێستاش بەھۆی مونافەسەی ناشەریفانەی حزبی، دەست بەپشتی نەرمی داعشەکانی ناوخۆدا دێنن، با ئەوانیش گەشە بکەن قەیدی چییە؟“.

شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ پێشتریش سۆران سێوکانی، شارەزا لە بواری ئیسلامی سیاسی ڕایگەیاندبوو: ”لاھوور جەنگی و عەلی باپیر، لەیەک بەرەن و ئەو بەرەیەش ئێرانە، کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە کۆمەڵی ئیسلامی لەبەرەی ئێرانە و بە خەستی عێراقچێتییەکی بێمانا دەکات کە لەگەڵ ھەموو پێودانە ئیسلامی و سەلەفییەکاندا پێچەوانە دەبێتەوە، چونکە کەوتووتە ژێر کاریگەری و باری وڵاتێک کە ناشتوانێت لێی دەربچێت“.

 

Back to top button