یهكێتی لهسهر دهنگنهدان ژمارەیەک پۆلیسی فەوجی سێی ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی سزادهدات

محەمەد شێخ وەھاب، بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: “بەرپرسێکی یەکێتی بە پاساوی دەنگدان بەلایەنێکی دیاریکراو، ژمارەیەک پۆلیسی لیوای پێنجی لە فەوجی سێی ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی سزا داوە“.
بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگهیاند:” بڕیارە ئەو پۆلیسانە بۆ گرتووخانەی (کانی گۆمە) بگوازرێنەوە و بەمەش مووچەکەیان بۆ نیوەی مووچەی پێشوویان کەم بکرێتەوە.
محهمهد شێخ وههاب بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،گوتی:” یەکێتی دەستی کردووە بە سزادانی سیاسی لەناو ھێزە ئەمنییەکاندا، ئەمەشی بە کارێکی نایاسایی لە قەڵەم دا و گوتیشی: ”بەپێی یاسا، نابێ ھیچ کەسێک بە پاساوی بیروڕای سیاسی سزا بدرێت“.
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەدا کە یاداشتێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە و ئەوانەی کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە ھەیە، داوای ئەوەیان کردووە کە ئەو ھەڵمەتە ڕابگیرێت. گوتیشی: ”پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو سزادانە بێتە سەر هێڵ، چونکە ناکرێ خەڵکی بەو شێوازە سزا بدرێت“.