خانهقین گوندی مهردان به هۆی جموجۆڵی داعشهوه ئاواره دهبن
دانیشتوانی گوندی (مەردان)ی كوردنشینی سەر بە خانەقین، بەهۆی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعشەوە لە سنووری گوندەكەیان، هەروەها نەپاراستنی گوندەكەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، گوندەكەیان چۆڵ كرد و ئاوارە بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی٧ی٢٠١٨ سەمیر محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕایگەیاند: “لەگەڵ بەشی پۆلیسی خانەقین گفتوگۆمان سەبارەت بە دۆخی ناوچەی (قوڵە)ی سەر بە خانەقین كرد كە گوندی (مەردان)یش دەكەوێتە چوارچێوەی سنووری ناوچەی قوڵەوە و دووپاتمان كردووەتەوە كە ئەو ناوچەیە پێویستە لەڕووی ئەمنییەوە بپارێزرێت، چونكە جموجۆڵی تیرۆریستان زیاتر لەناو دارستانەكانی ناوچەی قوڵە هەیە، بۆیە خەڵكی گوندەكانی ناوچەی قوڵە هەر بەهۆی بوونی تیرۆریستانەوە، شوێنی ژیانیان بەجێ هێشتووە و ئاوارە بوون”.
سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، ڕاشیگهیاند:”دۆخی خانەقین و دەوروبەری لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە خراپە، ئەو هێزانەی كە ئێستا لە سنوورەكەن توانای پاراستنی ناوچەكەیان نییە، بەڵام پێش ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە پاراستنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە”.
دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی گروپی١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردستانیهكان و بهتایبهتی خانهقین ئهنجام داوه ،دانیشتوانی ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی میلیشیاكانی حهشدی شهعبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان بهڕیدهكهن و چاوهڕێن سهركردایهتی سیاسی كورد و هێزی پیشمهرگهی كوردستان دەربازیان بكات لهو دۆخه خراپهی كه بههۆی ڕێكهوتنی گروپی ١٦ی ئۆكتۆبهرهوه تێیكهوتوون .