چەند نهێنیەك لەسەر جموجۆڵی داعش لەمووسڵ ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
چەكدارانی داعشیش لەنێو شارەكە دەستیان بە سووتاندنی نەوتی رەش كردووە بۆ ئەوەی تەگەرە بۆ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دروست بكەن و ئامانجییەكانیان بە دروستی نەپێكن، بارستایی دوكەڵە رەشەكەش گەیشتووەتە هەولێر و بەشێكی هەرێمی كوردستانی داپۆشیوە.
 
حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزی پێشمەرگە بە میدیاكانی راگەیاندووە “چەكدارانی داعش ئەو خەندەقانەی لە دەوروبەری موسڵیان لێداون، نەوتی رەشیان تێكردوون و ئاگریان تێبەرداون، بەو هۆیەوە دوكەڵێكی رەش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە”.
 
هەر بەگوێرەی سەرچاوەی میدیایەكان، لێكدانەوەی زۆر بۆ شەڕی موسڵ دەكرێن، بابەكری زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو “بۆ شەڕی موسڵ داعش دوو رێگای هەیە، یان بەهیچ شێوەیەك شەڕ ناكات و بەبێ‌ شەڕ دەردەچێت، یان شەڕێكی خوێناوی دەكات، چونكە ساڵی رابردوو گوتاربێژی داعش لە موسڵ گوتی، ئێمە لێرە خیلافەتمان راگەیاند و ئەگەر لەدەستیشی بدەین، هەر لێرە لەدەستمان دەچێت، بۆیە ئەگەر شەڕ بكەن، شەڕێكی خوێناوی و قورس دەكەن”.
شارەزایانی سەربازی پێیان وایە داعش سێ‌ هێڵی بەرەنگاری داناوە؛ هێڵی یەكەم هەڵكەندنی خەندەقە، كە نەوتی رەشی تێكردووە بۆ سووتاندن، بۆ ئەوەی بە دوكەڵی چڕ وابكات فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ئامانجەكانیان نەپێكن. هێڵی دووەم خەندەقێكی بازنەییە. هێڵی سێیەمیش تونێلێكە تایبەتمەندی بەرەنگاربوونەوە و شەڕكردنی تێدایە”.
 
لە شەش رێگای هێرش، پێنجیان لەدەستی پێشمەرگەدان
 
سوپای عێراق و پیشمەرگە لە شەش میحوەرەوە دەتوانن هێرشبکەنە سەر موسڵ:
 
– میحوەری کەسكێ کە دوورییەکەی 40 کیلۆمەترە.
 
– بەنداوی موسڵ 30 کیلۆمەتر دوورە.
 
– میحوەری ناوەران 20 کیلۆمەتر دوورە.
 
– میحوەری خازر 20 کیلۆمەتر دوورە.
 
–  گوێڕ 40 کیلۆمەتر دوورە.
 
– دواترینیان میحوەری گەیارەیە، کە 80 کیلۆمەتر لە ناوەندی موسڵەوە دوورە.
 
 
لە شەش میحوەرە سەرەکییەکە پێنجیان بەدەست پێشمەرگەوەن، تاکە رێگای دەرچوونی داعش لە باشووری رۆژئاوای شارەکەیە بەرەو بەعاج و رەققە و دێرەزوور، رۆژی شەممەش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە داعش ئەو رێگایەی كۆنكرێت كردبێت بۆ ئەوەی چەكدارانی داعش لێیەوە رانەكەن.
 
ئێستا شارەکە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە، جگە لە زەوی، هاوپەیمانان ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لە ئاسمانیشەوە بنكەكانی داعش بە چڕی بۆردوومان بكەن، چاوەڕێدەکرێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانان رۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە شەڕەکەدا هەبێت.
Back to top button