عوسمانی حاجی مهحمود كۆتایی به دهنگۆو مشتومڕ هێناو ههواڵی وازهێنانی له گۆڕان پشت ڕاستكردهوه
عوسمانی حاجی مەحمود كۆتایی بە دەنگۆو مشتومڕەكان هێناو وازهێنانی لە بزوتنەوەی گۆڕان پشتڕاست كردەوە، ئەوەش دوای “بێئومێدبوون”ی بووە لە گۆڕانكاری لەناو بزوتنەوەكەدا.
رۆژی شهممهی ڕابردوو٢١ی٧ی ٢٠١٨ “خواكوڕك” ههواڵی دهستلهكاركێشانهوهی عوسمانی حاجی مهحمودی له خانهی ڕاپهراندنی بزوتنهوهی گۆران بلاوكردهوه .
دوو سەرچاوەی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان كە لەبەر هەستیاری دۆخەكی ناو بزوتنەوەكە پێیان باش نەبوو ناویان بڵاوبكرێتەوە به بە” خواكوڕك”یان راگەیاندبوو” عوسمانی حاجی مەحمود، دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی ئەندامی خانەی راپەڕاندن، پێشكەشی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە.
به پێی زانیارییهكانی ” خواكوڕك” زیاتر لە 2 مانگە عوسمانی حاجی مەحمود نامەی دەستلەكار كێشانەوەی ئاڕاستەی ڕێكخەری گشتیو خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان كردووە، بەڵام پرسی وازهێنانی لە بزووتنەوەكە دەنگۆو مشتومڕی جیاوازی لێكەوتبووەوە، تا دوێنێ عوسمانی حاجی مهحمود بە فەرمی وازهێنانی له خانهی ڕاپهڕاندنی بزوتنهوهكه ڕاگەیاند.
عوسمانی حاجی مهحمود لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند:” دەستی لەخانەی ڕاپەڕاندنو كاری حزبایەتی كێشاوەتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا بەتەواوی دابەش بووە بەسەر دوو ئاڕاستەی ناكۆكو پێچەوانەدا، بەهەمان ئەو هۆكارانەی عوسمانی حاجی مەحمود وازی لە گۆڕان هێناوە، چەندین بەرپرسو هەڵسوڕاوی دیكەی ئەو بزووتنەوەیە دوركەوتوونەتەوەو ناچنەسەر كارەكانیانو بایكۆتی گردی زەرگەتەی مەكۆی سەرەكی گۆڕانیان كردووە.
لینكی ههواڵهكهی “خواكوڕك” كه رۆژی شهمهی ڕابردوو ٢١ی٧ی٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە