به‌فه‌رمانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌گۆردرێت

بە فەرمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكیتی نیشتمانی كوردستان، رەهبەر سەید برایم، كرا بە بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 25ی7ی2018 رەهبەری سەید برایم، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند:” بە فەرمانی كۆسرەت ڕه‌سوڵ عه‌لی، ئەركی بەرپرسیارێتی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌م پێسپێردراوە و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌فه‌رمی ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرمه ئه‌ستۆ”.
به‌رپرسی نوێی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی گووتی :” له جێگه‌ی من بورهان سه‌عید صۆفی وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه ده‌ستبه‌كار بووه “.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایم چه‌ند جارێك داوای له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كردووه كه له پۆسته‌كه‌ی لایبه‌رن ،به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه ،ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه له ڕۆژی ۲۰۱۱/۸/۲٥وه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی۱٤ ڕێکخستنی یه‌كێتی یه له كۆیه