تۆ ببینە چەند ڕاستگۆیانە هەموو ئەوەی لە ناخیدایە خستیەڕوو،
خۆشت نەیڵێیت هەر لێمان ڕوون بوو وایت بەڵام بۆچی زووتر نەت وت تا گوێمان لە هات و هاوارە درۆکانت پڕ نەبێت،ئەی ئەمە بوو هەموو خەمەکەت بۆ خاک هەر ئەوەندە گیانی بەیەکبوونەکەت بڕی کرد؟!.
ئەبێ چەندە ڕقت لەو پاکەوانە ڕۆح فریشتە ئاسایانەی شارەوانی بێت کە هەموو سپێدەیەک بەردەم ماڵ و دووکانەکەت پاک دەکەنەوە؟!
وە یان چەندە ڕقت لەو کچ و لاوە خوێنگەرمانە بێت کە بە ئاڵای کوردستانەوە کاریان بۆ سەربەخۆیی ئەکرد”.
پیاوە دڵ ڕەنگ گرتوەکە تۆ بەو کارانەت دژایەتی دەسەڵات ناکەیت،هەرچی ئاوی کانی و زەریای دنیا هەیە نەک کوردستان ئیدی ڕوخسارت پاک ناکاتەوە ،،تازە هەرچی بلوور هەیە چی کارەبای گەردوون هەیە بیکەن بە ڕووناکی بۆ تۆ ناخی تاریک و نووتەکت ڕۆشن نابێتەوە.
ئاخر تۆ عومری درێژت بە درۆ سەرف کردووە کارەبا و ئاو چیە.ئەوە نیە چارەکە سەدەیەکە تۆ درۆ ئەچڕی،ئەبێ ئێمەش تەمەنێک لە پەشیمانی بەڕێ بکەین تا تێبگەین ئەوەی ووتتان خەم نەبو بۆ خاک.
چەند مەترسیەکی تاڵ و کپ بوون…،دەخیلم نەکەی منداڵەکانت وا پەروەردە بکەیت هەمو بەیانیەک درەختەکانی کۆڵان بنکۆڵ بکەن تا لە ڕیشەوە وشک ببن.
نەکەی چەند دارلاستیکت دابێتە دەستیان تا هەرچی گڵۆپی کۆڵان هەیە وردوو خاشی بکەن.
،دەمێک بوو تێڕامابووم بۆچی شارێک پایتەخت بێت بۆ مەعریفە و بەڵام هەر لەجێی خۆی وەستاوەو گەشە ناکات….
نە بۆ وەڵام بگەڕێن نە کەس خەتا بار بکەن دەرگای مەدرەسەکەی بورهان مەجید دابخەن..