عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به‌نیازه ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی سوید بكاته سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى ١٢ى ئایاری رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى “ئه‌مانه‌تپارێزى” وەسێته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه باسیان ده‌كرد، ئێستا گۆڕان كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێوارى لێكترازان .
به‌رده‌وامبوونی ناكۆكییه‌كان کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان،رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی سوید بكاتە سەرۆكی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژرادنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە لە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” كه سه‌رچاوه‌یه‌كی بالای ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاشكرای كرد‌و راگەیاند:”عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی ئەوەدایە جەبار ئەمین، ئەندامی كوردی پەرلەمانی سوید بكاتە سەرۆكی لیستی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی ناو گۆران ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی عه‌بدوڵای مه‌لا نوری بۆ سه‌رۆكی لیستی گۆران له هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پشت‌راست كرده‌وه كه (عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ) ناكریته سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو پرسی سه‌رۆكی لیستی گۆران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه .
جەبار ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی سویده له‌سه‌ر پارتی ژینگەی سەوز و لەساڵی ١٩٨٠ كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و له سوید نیشته‌جێ بووه.