به‌ ڤیدیۆ.. دایكی یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی هێڕشیانكرده‌ سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر بۆ میدیاكان ده‌دوێ‌

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنَی چه‌كداری تیرۆریستی هێرشیانكرده‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر دوای چوار كاتژمێر له‌ رووبه‌روونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مینه‌كان كوژران, دواتر ده‌ركه‌وت تیرۆریسته‌كان خه‌لكی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێرن, دایكی یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كانیش ده‌لێت به‌یانی بۆ نوێژ رۆیشت نه‌گه‌ڕایه‌وه‌.

دایكی بیلال كه‌ یه‌كێه‌ له‌و تاوانبارانه‌ی هێڕشی كرده‌ سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر ده‌لێت: كوڕه‌كه‌م مۆبایله‌كه‌ی له‌ پشت سه‌ری من به‌جێهێشتووه‌ و هه‌ستم پێ نه‌كردبوو، هیچ شتێكی هه‌بێت.

گوتیشی: شه‌وی رووداوه‌كه‌ به‌ برا بچووكه‌كه‌ی وتبوو، به‌ دایكم بڵێ بۆ نوێژی به‌یانی هه‌ڵمبستێنێ و منیش هه‌ڵمستاند و چووه‌ مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی ئیدی نه‌هاته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، تا دره‌نگانێكی ئه‌و رۆژه‌ نه‌یانزانیوه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌شداری له‌و كرده‌وه‌یه‌ كردووه‌.

مامی بیلالیش رایگه‌یاند، ئه‌وان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی به‌ لاڕێدابردنی كوڕه‌كه‌یان.

Back to top button