دوو فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی عێراق لە ئاسمان بەشەڕهاتوون

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ دوو فرۆكه‌وانی هێڵی ئاسمانی عێراقی له‌ گه‌شتێكیاندا له‌ ئاسمان به‌شه‌ڕ هاتوون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسی كه‌وتۆته‌وه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌و سه‌رنشینانی نێو فڕۆكه‌ ئه‌مڕۆ هێڵی ئاسمانی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی بەشەڕهاتنی دوو فڕۆکەوانی بڵاوکردەوە. وێڕای پشتڕاستکردنەوەی رووداوەکە، داوا لە خەڵکی دەکات باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاودەکرێنەوە.

لە بەیاننامەکەی هێڵی ئاسمانی عێراقیدا هاتووە ”لێکۆڵینەوەمان لەو دوو فڕۆکەوانەکە دەستپێکردووە کە لەکاتی گەشتێکی ئاسمانیدا لەنێو کابینەی فڕۆکەوانی بەشەڕهاتوون. بە تووندترین شێوە سزایاندەدەین، بچووکترین سزاش لێسەندنەوەی مۆڵەتی فڕۆکەوانییە و هەرگیز ناتوانن لە ژیانیاندا مۆڵەتەکە وەربگرنەوە”.

هێڵی ئاسمانی عێراقی دەشڵێت ”دەیانکەین بە پەند بۆ هەر کەسێكی دیکە کە بیەوێت کاری هاوشێوە بکاتەوە”.

هێڵی ئاسمانی عێراق دەشڵێت ”کەسانێک هەن دەیانەوێت بە ئەنقەست نێوبانگی ئێمە لەکەداربکەن، لەکاتێکدا هێڵەکەمان لە زۆر رووەوە خاوەن نێوبانگێکی باشە و هەزاران گەشتیار شایەتی بۆ دەدەن”.

لە کۆتاییدا هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت ”ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەو رووداوە بۆ رای گشتیی بڵاودەکەینەوە و سەرجەم ئەوانەی لە رووداوەکە کەمتەرخەمن سزادەدرێن، چونکە ئێمە خەمی نێوبانگی وڵاتەکە و هێڵەکەمانە”.

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەوباس و تەنز لەسەر رووداوی بەشەڕهاتنی دوو فڕۆکەوانی عێراقی لە بەرزی 37 هەزار مەتر روویداوە. ئاماژە بە جۆری فڕۆکەکەش کراوە کە بۆینگ 737 بووە و 160 سەرنشینی هەڵگرتووە.

Back to top button