یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر كڕینی كاڤانی بڕیاری دا.

رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ کاڤانی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ناکات.”

لە رۆژانی رابردوو لە میدیاکانەوە هەواڵی پەیوەندیکردنی کاڤانی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام لە نوێترین هەواڵدا رادیۆی ئۆندا سێرۆی بە ناوبانگی ئیسپانی رەتیدەکاتەوە یانە شاهانەییەکە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی تەمەن ٣١ ساڵ بکات.”

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە ریاڵ مەدرید نە گرێبەست لەگەڵ کاڤانی دەکات نە گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆش دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری رۆناڵدۆ بووە کە تەمەنی ٣٣ ساڵەو ئێستا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک ناکات تەمەنی ٣١ ساڵ بێتو ئەوان کەریم بنزیمەیان هەیە.

Back to top button