ده‌م و چاوتان به‌م شێوه‌یه‌ مه‌شۆن.

ئازاردان و لێخشاندنی پێست، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن و دروست كردنی پەڵە لە پێستدا و هەروەها بە هیچ شێوەیەك نابێت بۆ شوشتنی پێست سوود لە لیفكە یان كیسە وەربگیرێت.”

سەبارەت بە شوشتنی پێست چەند خاڵێك هەیە كە دەبێت ئێمە بایەخی پێ بدەین، یەكێك لەوانە ئەوەیە كە ئێمە 3 جۆری پێستی وشك، چەور و نۆرماڵمان هەیە كە شوشتنی هەر یەكێك لەم جۆرانە لە ئەوەی تریان جیاوازە و خاڵێكی تر ئەوەیە كە دەبێت ئاگاداری بین ئەوەیە كە ئایا پێستی روخساری ئێمە زیپكەی هەیە یان نا؟ خاڵێكی دیكەش پیس بوونی ژینگەیە كە بە لەبەرچاو گرتنی ئەم خاڵانە ئەوە روون دەبێتەوە كە هەموو كەسێك دەبێت پێستی روخساری چۆن بشوات؟

ئەگەر پێستی كەسێك زیپكە یان خاڵی رەشی لەسەر بوو، دەبێت سوود لەم سابوونانە وەربگرێت كە پێكهاتەی دژە بەكتریا یان میكرۆبیان تێدایە وەكو ئەو سابوونانەی كە لە پێكهاتەی تری كلوكرین كە چەوری پێست هاوسەنگ دەكەن و بە بە پێی پیس بوونی ژینگەش دەبێت هەموو تاكێك گرنگی بە پاكوخاوێن راگرتنی پێستی بدات.

پسپۆڕێكی بواری پێست و مو ئەوە دەخاتەڕوو كە سەبارەت بە پێستی منداڵان و بەساڵا چووان دەبێت سوود لە پاككەرەوەكانی تر جگە لە سابوون وەربگیرێت، كە PH یان وەكو PHی پێست وایە، كە لە دۆخی سروشتیدا PH پیست لەنێوان 5 ـ 6دایە و كەمتر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و لە سابوون لاوازترن.

هەروەها ئەم پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەدات كە : لە شوشتنی پێستە چەورەكان كە بەرگری زۆرتریان هەیە دەكرێت سوود لە لیفكەی نەرم وەربگیرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك ئەم لیفكەیە زبر بێت، چونكە زیان بە پێست دەگەیەنێت و پەڵە دروست دەكات. هەروەها پێستە چەورەكان زیاتر پێویستیان بە شوشتن هەیە بە درێژایی رۆژ و باشتر وایە كە رۆژانە بە لایەنی كەم 2 جار بشۆدرێن، بەڵام پێستە وشكەكان دەبێت كەمتر بشۆردرێن و باشترە سوود لە كرێمە شێدارەكان وەربگیرێت كە تایبەتن بە پێستە وشكەكان و پێكهاتەی نەرمكەرەوە یان چەویان تێدایە، بەڵام كرێمە شێدارەكانی پێستە چەورەكان كەمتر چەوریان تێدایە.

Back to top button