گۆران و كۆمه‌ڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به پێدانی كورسییه‌ك ڕازین به ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن
پرۆسەی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوشێوەی کەرکووک هیچ لە ئەنجامی کورسییەکانی نەگۆڕیوە، گۆڕان و کۆمەڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، هەر یەکەیان بە پێدانی کورسییەک لەلایەن یەکێتییەوە ڕازی دەبن چ لە سنووری کەرکووک بێ یان سلێمانی.
به پێی زانیارییه‌كان بەهۆی نەگۆڕانی ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن ،یەکێتی بەڵگە لەسەر هەندێ لە بەرپرسانی لایەنە ناڕازییەکان، بەتایبەتی گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح کۆ دەکاتەوە، کە یەکێتییان بە تەزویر و ساختەکاری لە هەڵبژاردندا تۆمار کردووە،یەکێتی لە بەرنامەیدایە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،وەکوو پڕوپاگەندەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاسایی لەسەر هەندێ لە بەرپرسانی لایەنە ناڕازییەکان تۆمار بکات.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” له ناو خۆی یه‌كێتی و له ناو لایه‌نه نارازییه‌كان باس له پیدانی كورسی كراوه له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه به لایه‌نه ناڕاییه‌كان ،تا ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کاردانەوەی خراپی لێ نەکەوێتەوە.
دڵشاد عەبدولڕەحمان، سەرکردە لە قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گووتی:”کورسیی پەرلەمان گۆشتی خێر نییە تا ببەخشرێت، پێشنیازی وا نە کراوە و نە دەشکرێت، گوتیشی: “ئەو شێوە پێشنیازانە بۆ رازیکردنی لایەنەکان لۆژیکی نیین”.
فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: “ئەو سێ لایەنە پێش ئەوەی چاویان لەوە بێت کە لایەنێک پیاوەتییان لەگەڵدا بکات و کورسیی خۆیان پێ بدات، ئەوە ئێمە وەکوو کۆمەڵ پێویستمان بە کورسیی کەس نییە، تەنیا بە شوێنی دەنگەکانی خۆمانەوەین و لەو هۆکارانە دەگەڕێین کە ساختەیان پێ کراوە و چۆنیان کردووە، بۆچی دەنگەکانمان کەم کراوەتەوە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌لی ئیسلامی گوتیشی: “هەر بە ژماردنەوەی ئەو ژمارە کەمە سندوقە دەرکەوتووە کە چ تەزویرێک کراوە و چەند دەنگی ئێمە وەکوو لایەنە ناڕازییەکان بردراوە، بەڵام لەبەر کەمیی سندوقەکان و ژمارەی دەنگەکان، رەنگە گۆڕانکاری لە کورسییەکاندا رووی نەدابێت”.
هاوکات، بەهار مەحمود، ئەندامی جڤات و کاندیدی سەرکەوتووی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند:ئەوان خێریان ناوێ و کورسییەکانی خۆیان دەوێتەوە، گوتی: “هەڵبژاردن هیچ قیمەتی نابێت کە لە دانیشتنەکاندا کورسیمان پێ بدرێ، خۆ خێرمان پێ ناکەن”
ھەڵۆ پێنجوێنی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بە میدیاکانی حزبەکەی خۆی ڕاگەیاندبوو” بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا تێ دەگات چ ھەڵەیەکی کردووە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەوان کێشەی ناوخۆییان ھەیە، بۆ سەنگی جەماوەری خۆیان بیانوو دێننەوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی: “گۆڕان ھیچ بیانوویەکیان بەدەستەوە نەماوە و ئەو تۆمەتانەی دروستیان کردووە، خراپ بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە، یەکێتیی نیشتمانیش لە کاتێکی وادا دەتوانێت سکاڵای بەرامبەری ھەبێت، چونکە چەند کەسێکی گۆڕان زۆر بە زمانێکی زبر و دوور لە بەرپرسیارێتی و ئاشتەوایی ناوماڵی کورد قسەیان کرد، ئێستاش دەبێتە گرفتێکی گەورەی یاسایی بۆیان”.