جه‌لال شێخ كه‌ریم به‌ توندی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌داته‌وه‌

پاش ئەوەی بەرپرسانی گۆڕان ئاشکرایان کرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دەنگدان بە گۆڕان، ژمارەیەک کارمەندی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی سزا دەدەن.
 
جەلال شێخ کەریم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی ڕایگەیاند: “لەبەر گۆڕان بوون کەس لە ھێزەکانی بەرگریی و فریاکەوتن دەرنەکراوە، خۆ ١٠ ساڵە گۆڕان دروست کراوە و کەسیش بەو ھۆیەوە فەسڵ نەکراوە، بەڵام ھەندێک بەرپرسی گۆڕان ھەیە کە پاسەوانەکانیان لەسەر ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنن، دەخرێنە سەر ھێزەکانی پاسەوانی و بەو کارەش مووچەکەیان کەم دەکات، شتێکی دیکەش ھەیە، لە ھەر جێگایەکی دیکە پاسەوان بێ، ئەوا دەبێت بخرێتە سەر پاسەوانی”.
 
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:”بەرپرسەکانی گۆڕان حەز دەکەن، پاسەوانەکانیان لەسەر پشکی بەرگری و فریاکەوتن بێت، چونکە ”ئەگەر وا بێت مووچەکانیان زیاد دەبێت، بەڵام یاسا و ڕێنماییەکان ڕێگە بەوە نادات”.
 
لەبارەی تۆمەتبارکردنی یەکێتی، جەلال شێخ کەریم ده‌ڵێت: “ئەمە بیانووە دەیگرن و پەردەپۆش و تەکبیرە بۆ شکستەکانیان لە ھەڵبژاردنەکان و دەیخەنە سەر ئەم و ئەو، جگە لەوەش ھیچی دیکە نییە”.
 
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ گووتی :””مەعقوولە“ چوار یان پێنج کەس کە پاسەوانی لێپرسراوێکی گۆڕانن، بگوازرێنەوە بۆ سەر یەکەی پاسەوانی، ئەوان بەو شێوەیە ھاواریان لێ هەڵسێ؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم گوتیشی: ”بابەتەکە لێرەدا یەکێتی نییە و ڕەنگە ئامر فەوجێک بەوەی زانیبێت کە کەسێک لەلای بەرپرسێکی گۆڕان دەوام دەکات و لای ئەم مووچە وەردەگرێ و پێی گوتبێت کە ئیتر لەلای من مەبە، لەبەر ئەوەی تۆ لای من دەوام ناکەی”.
Back to top button