كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ترسی ده‌ستگیرنه‌كردنی ده‌یكاته سه‌رۆكی لیست
سۆران عومه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه زۆرترین ” داتا و ره‌قه‌می چه‌واشه‌كاری له چوار ساڵی رابردوو بڵاو كردۆته‌وه، زۆرترین رێژه‌ی داوایی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر چه‌واشه‌كاریه‌كان و هه‌وڵی به‌لارێدا بردنی دۆخی كوردستان له‌سه‌ره له‌ئێستادا له دادگا چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌سه‌ره، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌لێت سۆران عومه‌ر سكاڵای له‌دادگا له‌سه‌ر تۆمار كراوه”.
له‌م باره‌یه‌وه، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عەبدولخالق تەڵعەت له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه” لە ڕابردوودا خەڵکێک سکاڵای لەسەر سۆران عومەر تۆمار کردووە، دادگای فەرمانی ئامادەکردنی داوە، بەڵام هەرچەندە چەند جارێک نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد تاوەکوو پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت و بێتە بەردەم دادگا، بەڵام ئەوە نەکرا. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەرکاتێک پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبگیرێت، دەستگیری دەکەین”.
پارێزه‌رێكی خۆبه‌خشی رۆژنامه‌نووسی بێ سه‌روشوێنبوو به‌ناوی (محه‌مه‌د سیاسی) ده‌لێـ”بە پێی وتەی دایک و خوشکی ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی، سۆران عومەر زانیاریی تەواوی لەسەر دیارنەمانی کوڕەکەیان ھەیە، بۆ ئەوەش دەبێ سۆران عومەر ئەو قسانە پشتڕاست بکاتەوە یان نکۆڵی لێ بکات”.
ئەیاد کاکەیی، پارێزەری خۆبەخش لە کەیسی بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی، ده‌شلێـ”سۆران عومەر وەک ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی گەورەترین و گرنگترین لێژنە کە لێژنەی مافی مرۆڤە، بەرپرسە لە منێکی پارێزەر و تۆیەکی ڕۆژنامەنووس، ئەگەر دەستدرێژیمان بکرێتە سەر، بۆیە بەبۆچوونی من، وەک یاساناسێک دەبووایە سۆران عومەر یەکەم کەس بووایە بێتە پێش دادگا و بۆ ڕای گشتی چی لەلا بووایە بیگوتبایە، لەبەر ئەوەی ناکرێ سەرۆکی لێژنەیەکی گەورە و هەستیار بێت لە پەرلەماندا و تۆمەتبار بیت لە دۆسیەیەک لە دادگا بە سیفەتی شاھێدیش بانگت بکات، ئامادە نەبیت”.
پێشتر مه‌لا كرێكار له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دا رایگه‌یاندبوو، كه سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پیاوی لاهور جه‌نگی و ده‌زگای زانیاریه، پێشتریش له‌سه‌ر چه‌واشه‌كاری له دادگادا دۆسیه‌یه‌كی دۆراند له‌به‌رامبه‌ر سزادانه‌كه‌ی خاوه‌ن دۆسیه‌كه، ته‌نها 250 دیناری لێوه‌رگرت”.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ك، دایه دادگا‌و له‌به‌رامبه‌ردا سۆران عومه‌ر دۆراندی، له‌ئێستادا قه‌ره‌بووی سه‌فین دزه‌یی له‌رێگای مووچه‌ی مانگانه ده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌ی قست، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس و چه‌ندانی تر له‌دادگا داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كردووه، له داواكه‌دا سۆران عومه‌ر دۆراندی و له‌ئێستادا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه به‌شێوه‌ی قستی مانگانه”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆسیه و داواكاریانه‌ی دادگا، جارێكی تر كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرێت، سۆران عومه‌ر كاندید ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وی له‌رێگای پارێزبه‌ندی رێگا به ده‌ستگیركردنی نه‌دات”.