یه‌كێتی به‌ هۆی كاندیدكردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌له‌مانتارێك كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت

یه‌كیتی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر هه‌ڵده‌بژێریته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌وه‌ كێشه‌ له‌ ناوخۆی حزبه‌كه‌و ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌كاتێكدا له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیدا خه‌ڵكی تر به‌ نیازبوون خۆیان كاندید بكه‌ن.
د. بڕیار ڕەشید، گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی  ڕاگەیاند: “ناوی لیستی یەکێتی لە ١٠٠ کاندید پێکھاتووە و بەپێی یاسای ھەڵبژارن، لە ٣٠%ی کاندیدەکانمان ئافرەتن، بێگومان ئێستا ناوی لیستی کاندیدەکانمان ئامادە کردووە و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ناوی لیسەکەمان پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی دەکەین“.
گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی راشیگه‌یاند:” یەکێتی چەند پەرلەمانتارێکی خولی چوارەمی جارێکی دیکە کاندید کكردووه‌ته‌وه‌ چونکە ”کاندیدی وامان ھەیە خەڵکی لێی ڕازی بووە و بەپێی یاسا مافی ئەوەی ھەیە خۆی کاندید بکاتەوە“.
سه‌رباری كێشه‌ی كاندیده‌كان له‌ ناوخۆی یه‌كێتی دا ده‌یان كێشه‌ی تر له‌ نێو باڵه‌كانی یه‌كێتی دا به‌ هه‌ڵپه‌شێردراوی ماوه‌ته‌وه‌و کە دۆخی حزبەکەیان بە ئاستێک گەیاندووە، تەنانەت ناتوانن بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرەکەشیان بدەن.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا و دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، ھەموو ئەو سندووقانەی تانەیان لێدراوە بە دەست بژمێردرێن، بەڵام زۆربەی بریکارەکانی لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی چاودێریی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکانیان بەجێ ھێشت،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییە .
Back to top button