٣هه‌زار دۆلار خه‌ڵاتی جنێودانه‌ به‌عه‌ره‌بی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان

سه‌رباری قۆرخكاری كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ناو بزوتنه‌وی گۆڕاندا بووه‌ته‌ هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی گۆرانخوازان، ئاڵۆزی دۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه‌ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا مانگانه‌ ٢٥٠هه‌زار دۆلار له‌ باڵی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌رده‌گرن ،گۆران له‌ هه‌ولێر مانگانه‌ ٣هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ بەرپرسی پێشووی نووسینگەی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زایه‌ له‌ هۆنینه‌وی تۆمه‌ت و بوختانی سیاسیی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان .

شەوقی کانەبی، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی پێشووی نووسینگەی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک له‌ نوسینێكیدا له‌ ژێر ناونیشانی ( جنێو به‌عه‌ره‌بی) نوسیویه‌تی:”ئەو کاتەی گۆڕان بەشداری لە حکوومەتدا کرد، ”چونکە کاتی دابەشکردنی پۆست و ئیمتیازات بوو“، خەڵکی زۆر نامۆ دەکەوتوون، بۆیە ڕۆژێک لەوە ئاگادار کراوەتەوە کە کەسێک لە ڕیزەکانی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە چووەتە نێو گۆڕان و کراوە بە بەرپرسی نووسینگەی کەناڵەکە لە هەولێر”.

بەرپرسی پێشووی نووسینگەی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ”ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو، مانگانە ٣ هەزار دۆلار مووچەکەی بوو کە دەیکردە سێ بەقەد مووچەکەی ئێمە، سەری مانگ ھات، بڕی موچەکەی بە دینار بۆ حیساب کرابوو، ڕازی نەبوو پارەکە وەرگرێت، دەیگوت بە دۆلار له‌گه‌ڵتاندا رێککەوتووم“.

شەوقی کانەبی ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی پێشووی نووسینگەی هەولێری کەناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌شڵێت:” دوای ماوەیەک، پرسیارمان لەبارەی (ش.ش) کردووە کە لە نێو یەکێتییەوە چووە نێو گۆڕان، ئاخۆ لەبەرچی ئەو بڕە پارە زۆرەی پێ دەدەن؟ دواتر زانیمان کە ”ئەو پیاوە زۆر موھیمە، بە عەرەبی لە سایتە عەرەبییەکان جنێو بە پارتی و حکوومەتی کوردی دەدات“.

هه‌روه‌ها شه‌وقی كانه‌بی نوسیوشیه‌تی و ده‌ڵێت: ”دوای ماوەیەک، بەهۆی ئەوەی گۆڕان ئەو ڕۆژنامەنووسەی نەکردووەتە ڕاوێژکار لە پەرلەمان، ڕۆژنامەنووسەکە گەڕاوەتەوە نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان“.

له‌ ماوه‌كانی ڕابردووبه‌ شێوەیەکی بەردەوام، نووسەران و چالاکوانان ڕەخنەی ئەوەیان لە بزووتنەوەی گۆڕان گرتووە کە بە تەواوی پشت بە جنێودان و ئاستێکی نزمی ئەدەبیاتی قسەکردن دەبەستێت.

 

Back to top button