له‌كوردستان جنێو به‌ ریفراندۆمچیه‌كان ده‌درێت له‌ئێرانیش 74 جەڵدە و پێبژاردنی یەک ملیۆن و 800 هەزار تومەن سزاده‌درێن

پاش پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتووی ریفراندۆم كه‌ تێیدا نزیكه‌ی سه‌دا 93ی خه‌ڵكی ته‌واوی كوردستان ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا، چه‌ند گروپێكی كه‌مینه‌ كه‌ رێژه‌یان له‌سه‌دا 7 بووه‌ به‌ نه‌خێر و بایكۆت، دژی پرۆسه‌كه‌ وه‌ستانه‌وه‌، ئێستا له‌ هه‌موو شوێنه‌كاندا، جنێو و سوكایه‌تی به‌ ریفراندۆمچیه‌كان ده‌كرێت، پێشتریش به‌رنامه‌ی دادگایی كردنیان دانابوو، به‌ڵام به‌هۆی شكه‌ستیان له‌ پردێ و سحێلا، له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌یانتوانی سێ ملیۆن مرۆڤی كورد دادگایی بكه‌ن”.

له‌ئێستادا دژایه‌تی ریفراندۆم، له‌ناو ئێراندا سزای 74 جەڵدە و پێبژاردنی یەک ملیۆن و 800 هەزار تومەن كه‌ ده‌كاته‌ دوو سه‌د دۆلار سزاده‌درێن، له‌ نوێتر هه‌وڵی ئێران دژی ریفراندۆمچیه‌كان، ئێران رۆژنامەنووسێکی لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دڵخۆشی دەربڕین بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە، سزا ده‌دات به‌پێی راگه‌یاندراوێكی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بەختیار خۆشنام (تەمەن 28 ساڵ)، رۆنامەنووس لە ئاژانسی هەواڵیی (موکریان)، رۆژی 3/6/2018 سزای لێدرانی 74 جەڵدە و پێبژاردنی یەک ملیۆن و 800 هەزار تومەن (نزیکەی 200 دۆلار)، سزا دراوە”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ دادگای تاوانه‌كانی سه‌قز به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ختیار خۆشنام به‌شداری له‌شاری خۆشی ده‌ربرینه‌كانی، رۆژهەڵاتی کوردستانی لە سەروبەندی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردووە، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندووە.

لە سەروبەندی ئەو ریفراندۆمەی باشووری کوردستان له‌ 25ی 9ی ئه‌نجامی دا، کوردستانییان لە رۆژهەڵات، باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تاراوگە، بە سازکردنی ئاهەنگ و شیرینی بەخشینەوە، خۆشحاڵیی خۆیان بەو هەوڵەی سەربەخۆبوونی بەشێک لە خاکی کوردستان، نیشان دا، له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كانی داگیركه‌ر و چه‌ند حزبێكی كه‌مینه‌ی شاری سلێمانی دژی ریفراندۆمی كوردستان و ریفراندۆمچیه‌كانه‌”.

Back to top button