لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ٤٨ پۆست لە کورد سەندراوەتەوەوبریاری دورخستنەوەی ٦ ئەفسەری کوردیش ڕاگیراوە
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد‌و سنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، لە سنووری ناوچەکانی ١٤٠ تائێستا ٤٨ پۆست لە کورد وەرگیراونەتەوەو لەجێگەی ئه‌و پۆستانه‌ی كورد كه‌سانی عەرەب یان تورکمان دانراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق٦ ئه‌فسه‌ری كوردی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه، دیارترینیان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆ و پاراستنی باڵه‌خانه‌كانه.
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: “حكوومه‌تی به‌غدا ٦ ئه‌فسه‌ری كوردی له پۆسته‌كانیان دوور خسته‌وه، كه سه‌رجه‌میان به‌ڕێوه‌به‌ر بوون”.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتیشی: “له‌سه‌ر داواكاری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ٢ی یه‌كێتی له كه‌ركووك، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركووك كۆبووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یان وه‌ستاندووه”.
ئازاد جەباری راشیگەیاند:”وه‌ستاندنی ئه‌و گۆڕانكاریانه هیچ سوودێكی نییه، چونكه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بێت به‌غدا ده‌توانێت دووباره ئه‌و بڕیاره بخاته‌وه بواری جێبه‌جێكردن”.