قادر عه‌زیز له پۆسته‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه‌و پێناچێت تابه‌ستنی كۆنگره هیچ پۆستێكی پێبدرێت
دوای كه‌متر له پێنج مانگ له ده‌ستبه‌كاربوون قادر عەزیز، لە پۆستی بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی دوور دەخرێتەوەو تائێستا بە فەرمی ئەركی داھاتووی قادر عەزیز، لە ھیچ مەكتەبێكی یەكێتی دیار نەكراوە،پێده‌چێت یه‌كێتی تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره هیچ پۆستێك به قادر عه‌زیز نه‌دات .
له‌ماوه‌ی كه‌متر له پێنج مانگدا بۆ جاری دووه‌م یه‌كێتی گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی حزبه‌كه‌یدا دەكات و ڕەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئەركی لێپرسراوی مەكتەبی راگەیانی یەكێتی پێدەسپێردرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ته‌ماعیان له جێگره‌وه‌ی شوێنی قادر عه‌زیزدا هه‌بووه ،به‌ڵام جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی رەزامەندی لەسەر رەهبەر سەید برایم داوە.
رۆژی ١ی٤ی٢٠١٨ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی قادر عه‌زیزی كرده بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی حزبه‌كه‌یان ،بەڵام دوای كەمتر لە چوار مانگ لەو پۆستە، جارێكی دیكە كۆسرەت رەسوڵ بڕیاریدا رەهبەر سەید برایم، ئەو پۆستە وەرگرێت.
قادر عه‌زیز له ژێر گوشاری گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ناچار به واژۆكردنی فرۆشتنی شاری كه‌ركوكی ده‌كه‌ن به هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ناوبراو له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند:”من هه‌مو ته‌مه‌نم له خه‌بات به‌سه‌ر برد بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ژێر گوشاردا ته‌واوی خه‌باتی خۆم و خاكی كوردستان‌م فرۆشت به ئێران كه ئه‌م زه‌خته‌ش له لایه‌ن بافڵه‌وه لێم كراوه،بۆیه ئێسته خۆم به شه‌رمه‌زاری گه‌لی كوردیستان ده‌زانم.