گۆڕان بەھۆی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ترسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه
بزوتنه‌وه‌ی گۆران ترسیان له ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كه جارێكی تر بۆ داپۆشینی شكست و داڕمانی خۆی په‌نای بۆ به‌رێته‌وه ،هەڵبژاردنی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق زۆرترین تانەی لێدرا ،سەربازگە كردنی پرۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكان و رێگری كردن لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و رۆژنامەنووسان، كارێكی ناشارستانی و نا دیموكراتییەله شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەمه ٢٦ی٧ی٢٠١٨ حەسەن ساڵح پەرلەمانتاری خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆران ڕایگەیاند:” ئومێد هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو تاڕادەیەكی كەمتر ساختەكاری بكرێت بەبەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشووی عێراق، بەڵام هەر جۆرە ساختەكارییەك بكرێت گۆڕان قبووڵی ناكات”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆران ده‌ڵێت:” جاری پێشوو گۆڕان هەڵوێستی زۆری لەسەر ساختەكارییەكان هەبوو، بەڵام ئەمجارە ئەگەر لە سنووری سلێمانی و ئەو شوێنانەی گۆڕان دەنگی زۆری لێ هەیە ساختەكاری زۆر بكرێت، ئەوە گۆڕان بە شێوەیەكی زۆر توند هەڵوێستی دەبێت.
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .