ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: هه‌رحیزبێك پشتگیری له‌ تیرۆریستان بكات پێویسته‌ سزا بدرێت

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:” سەرباری ھەموو کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتدارانی کوردستان، تیرۆریستان و ناحەزانی وڵات دەیانەوێ پەشێوی و کێشەی ئەمنیمان بۆ دروست بکەن، ئێستا تیرۆریستانی داعش کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئارامیی وڵاتان تێک بدەن، بێگومان تیرۆریستانی داعش ئامانجیان ئەوەیە ڕەوشی ھەرێمی کوردستان تێکبدەن“.

ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند:” ئەو چەند کەسەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دزەیان کردە ناو باڵاخانەی پارێزگاری ھەولێر، مەبەستیان پەشێوی بووە، هەرچەندە ”باشترە ئێمە لەڕووی ئەمنییەوە دەروازەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەین، ھەروەھا ھەموومان ھەوڵی ئەوە بدەین، ئاسایش و ئارامیی وڵاتەکەمان بپارێزین و ڕێگە نەدەین تیرۆریستان زەفەر بە هاووڵاتییانی کوردستان بدەن، بۆیە پێویستە دەزگا ئەمنییەکان چاو کراوەتر بن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە“.

نه‌سره‌دین مه‌حمود گوتی: ”هەر حزبێک یان ھەر گرووپ و ڕێکخراوێکی دیاریکراو، ھەوڵی ئاژاوەنانەوە بدات یان پشتگیری لە تیرۆرستان بکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ سزای ئەو گرووپ و ڕێکخراو و کەسانە بدات کە پشتگیری لە کاری تیرۆریستی و ئاژاوەگێڕی دەکەن“.

گوتیشی: ”ئەوانەی پێیان خۆشە لە ھەولێر و سلێمانی کاری تێکدەرانە ئەنجام بدرێت، هیچ لە مرۆڤایەتی نازانن، چونکە ئێمە ھەموومان کوردین و دەبێ لەگەڵ یەکڕیزی و پاراستنی دۆخی ئەمنیی وڵاتەکەماندا بین“.

گرووپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه‌ كه‌ركوك وناوچه‌ كوردستانییه‌كانیان به‌ خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ،جارێكی تر خیانه‌ت له‌ كورد و كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ پالشتی تیرۆریستان و داڵده‌ی ئه‌ده‌ن .

Back to top button