توركیا بۆ تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌یامێكی توندی تره‌مپ به‌ توركیا گه‌یێنرا كه‌ ئه‌و قه‌شه‌شه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌ ئازادبكرێت, له‌ ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توركیایان راگه‌یاند له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ توركیا كرد له‌ ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌كردنی قه‌شه‌ ئه‌ندریۆ برونسۆن و دواتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند “به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ برۆنسۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن توركیاوه‌، ئێمه‌ش سزای توركیا ده‌ده‌ین و ئابڵووقه‌ و گه‌مارۆی فراوانیان ده‌خه‌ینه‌سه‌ر. بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات ئه‌م كه‌سه‌ بێتاوانه‌ ئازاد بكرێت”.

له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ره‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ مایك پێنس و دۆناڵد تره‌مپ گرت و گوتی “ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ شتێک بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. رێگە بە ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نادەین”.

له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، قه‌شه‌ ئه‌ندریۆ برونسۆن له‌ گرتووخانه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی ماڵیی له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌ پارێزگای ئیزمیر.

Back to top button