هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره گه‌وره‌كه‌ی یۆنان ئاشكرابوو
دوای تێپه‌ڕینی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستێنێكی وڵاتی یۆنان كه به سه‌دان كه‌س سوتان و به هه‌زاران هێكتار دارستان سوتاون هه‌روه‌ها زه‌ره‌و زیانی زۆر به‌ر خانوو ئۆتۆمبێله‌كانی هاوڵاتیان كه‌وتووه, سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی په‌نده‌لی لە یۆنان رایگه‌یاند، ئاگره‌كه له ئه‌نجامی پچڕانی هێڵی تەزووی كاره‌بای ناوچه‌كه دروست بووه.
دیمیتریس ستێرگیۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی په‌نده‌لی، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه، ئەو یه‌كه‌م كه‌س بووه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چووه‌ته سه‌ر چیای په‌نده‌لی و له‌وێ هێڵی كاره‌بای ناوچه‌كه‌ی به پچڕاوی بینیوه و وتی،”باوه‌ڕم وایه كه ئاگره‌كه بەو هۆکارە سه‌ریهه‌ڵداوه”.
ستێرگیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاگره‌كه به‌خێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه و” وه‌ك بۆمبی ئه‌تۆمی ته‌قییه‌وه، سه‌ره‌تا پێمان وابوو ئاگره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی دیۆنیسۆس ده‌ڕوات. به‌ڵام كاتێك به‌هۆی باوه ئاراسته‌كه‌ی گۆڕا، ئیدی نه‌توانرا كۆنترۆڵ بكرێت”.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر لە دارستانێکی نزیك ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 83 كه‌س به‌رزبووه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی یۆنان رایگه‌یاند، به گیان له‌ده‌ستدانی بریندارێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ كه له ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی ماتی بریندارببون و له نه‌خۆشخانه‌ی كاتی ئه‌سینا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 83 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی یۆنان بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌ترسیی زیادبونی ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كه له‌ئارادایه، له‌ئێستاشدا 60 برینداری دیكه كه له ناوچه‌كانی رافینا و ماتی برینداربوون، له شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ریان بۆده‌كرێت و برینی 11یان سه‌خته.
هاوكات پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 100 كه‌س بێسه‌روشوێن بووبن و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
ئاگرەکەی یۆنان شەوی سێ شەممە 24ی ته‌مموزی 2018، لە دارستانی گوندی ماتی کەوتەوە کە دەکەوێتە ناوچەی ڕاڤینای گەشتیاری و 40 کلیۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەسینای پایتەختەوە دورە، ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی سەند و روبەرێکی بەرفراوانی گرتەوە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوشدا ئاگرکەوتنەوەی لەو شێوەیە لە یۆنان روینەداوە.