له‌ هه‌لبژاردنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ كۆی 31 ئه‌ندام, پارتی 22 ئه‌ندامی ده‌رچوو

دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی کۆنگرەی شەشەمی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە چوو كه‌ كۆنگره‌كه‌ دوو رۆژی خایاند, ده‌سته‌یه‌كی نوێ‌ بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانیایانی ئاینی كوردستان هه‌لبژێردرا كه‌ پارتی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.

رۆژی چوارشەممە 25/7/2018، لە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا، مەلا عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی پێشوو بە سەرۆکی یەکێتیی زانایان هەڵبژێردرایەوە و لەکۆی 260 دەنگی کۆنگرە، متمانەی 176 ئەندام کۆنگرەی بەدەست هێنا.

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یەکێتیی زانایاندا، 22 کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و نۆ کاندیدی لایەنەکانی دیکە، دەنگیان بە دەست هێنا و بوون بە ئەنجامی ئەنجومەن و مەکتەبی تەنفیزی.

یەکیتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه‌. باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێره‌. له‌ رۆژی 21/9/1970 له‌ ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌ لە دەڤەری باڵه‌كایه‌تیی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، به‌ چاودێری‌و ئاماده‌بوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگارخوازی کورد، دامه‌زراوه‌.

Back to top button