به‌رۆژ حه‌شد و به‌شه‌و داعش له ده‌ورووبه‌ری حه‌ویجه باڵاده‌ستن
دوای داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی به هۆی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر, له ئێستادا بۆشایی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه دروست بووه, به جۆرێك ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو ده‌لێت:” “به‌رۆژ حه‌شد و به‌شه‌و داعش له ده‌ورووبه‌ری حه‌ویجه باڵاده‌ستن”.
ئەحمەد خورشید ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه، “دۆخی ناو قەزای حەویجە تارادەیەک ئارامە، چونکە خەڵک کەم گەڕاوەتەوەو ناو قەزاکە قەرەباڵغ نیە، بەڵام بەشەوان داعش باڵادەستە بەسەر گوندەکانی دەوروبەری حەویجەدا.”
ناوبراو ده‌ڵێت، “شەوی رابردو نزیکەی 40 چەکداری داعش چونەتە سەر گوندی بەتمەی نزیک حەویجە، خەڵکی گوندەکەیان کۆکردۆتەوەو مۆبایلیان لێسەندون، دواتر ئاردو خۆراکیان لەگوندەکە بردووەو رۆیشتون.”
ئەحمەد خورشید، ژمارەی چەکدارانی داعشی لەدەوروبەری حەویجە بەنزیکەی 600 چەکدار مەزەندە دهكاتو رونیده‌كاته‌وه كه داعش بەرۆژ لەنێو ماڵ‌و خەندەقەکانیان دەمێننەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی، “داعش نەفەقی وای لێداوە لەژێر زەوی 6 مەتر درێژە، لەنێو ئەو نەفەقانەدا خۆراک‌و مۆلیدەی تێدایە، هەروەها هەندێکیشیان کەسو کاریان هەیەو بەرۆژ لەنێو ماڵەکاندان.”
بەپێی گوتەی بەرپرسەکەی حەویجە، چەکدارانی داعش بیانیان تێدایە، بەڵام ژمارەیان زۆر نیە، بەتایبەت ماوەیەک لەمەوبەر هێزە عێراقیەکان چەکدارێکی بیانیان لەنزیک حەویجە دەستگیرکرد.
سەبارەت بەهەبونی مەترسی لەسەر دانیشتوانی حەویجە، ئەحمەد خورشید رایگه‌یاندووه، “خەڵکی حەویجە زۆر دەترسن، چونکە داعش دێت ئەوەی حەشد بێت دەیکوژێتو خەڵکی تریش دەبات.”