به‌ ڤیدیۆ: شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه‌

 

دوای ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی كه‌ سوپای توركیا بۆ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه‌ به‌ ناوی راوه‌دونانی په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان, چه‌ندین جار رووبه‌رووبونه‌وه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا روویدا وه‌ كه‌ تازه‌ ترین رووبه‌وروو بوونه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ خاكیه‌ كوردستان له‌ گونده‌كانی سنوری برادۆست روویداوه‌.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك جگه‌ له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری كه‌ روویدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی سنووری گوندەکانی (خەلیفان، ئەلەکان، گۆڕەشان، لێلکان) و دەوروبەری (چیادێل) لەدەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکان بۆردوومان دەکەن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك رایگه‌یاند به‌ هۆی رووداوه‌كه‌ هاولاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ ناتوانن له‌ ماڵه‌كانیان بێننه‌ ده‌ر نازانرێت زه‌ره‌و زیانه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و چه‌ند و چی بووه‌

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به‌ چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی یكه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رۆژی چوارشەممە 25ی ته‌مموز2018، هێرشێكی ئاسمانییان لە ناوچەی خواکوڕک له‌ هه‌رێمی کوردستان ئەنجامداوە.
ده‌شڵێت: له‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌دا ژمارەیەک پێگه‌ی پەکەکە كه‌ وه‌ك حه‌شارگه‌ و په‌ناگه‌ و سه‌كۆی چه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن گەریلاوە به‌كارهێنراون، خاپوور کراون.

به‌پێی راگەیه‌ندراوەکەی سوپای تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا 12 گەریلای پەکەکە پێكراون.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ و میدیاکانی نزیک لە پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، به‌ڵام ئاماژەیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا 37 سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچه‌ جیاجیاكانی باكوری کوردستان كوشتوه‌.

Back to top button