سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

سەرۆکی لیستی بەرەو ئیسڵاح كه‌ لیستێكی هاوپه‌یمانی نێون هه‌ردوو حزبی ئیسلامی کە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی پێکهاتووە، دەستی لە سەرۆک لیستی کێشایەوە.”

مستەفا عەبدولڵا، سه‌رۆكی لیستی ئیسڵاح لە روونکردنەوەیەکدا کە پێنج شەممە 26ی7ی2018، بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی بۆ داواکاری رێکخستنەکانی یەکگرتوو گەڕاندۆتەوە.”

دەقی روونکردنەوەکە:
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
(دەست کێشانەوە لەسەرۆکی لیست)
لەبەرواری 23ـ7ـ2018 لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی متمانەم پێدرا بۆ سەرۆکی لیستی ‌(بەرەو ئیصلاح) سوپاسی برایان و خوشکانم دەکەم لەسەرکردایەتی ، بەڵام خوشکان و برایانی زۆر لە ڕێکخستنەکان داوایان لێکردم کە لەکایە حزبیەکەو لەخزمەت بە ناوخۆی یەکگرتوو ڕێکخستنەکان خزمەت بکەم ،داوایان کرد لەخزمەت ئەو ڕێکخستنە کۆڵنەدەرەی یەکگرتوو دابم لەم قۆناغە، منیش داواکەیان دەخەمە سەر سەر ، من خۆم و هەموو بەرژەوەندیەکانم دەخەمە خزمەت یەکگرتووە شکۆ دارەکەم.
لەگەڵ ڕێزدا
براتان، مصطفی عبدالله
26ی7ی2018

Back to top button