خواكوڕك نوێترین زانیار لەناو موسڵ ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، له دوێنێوه داعش ده‌ستی كردووه به‌دانانی دیواری كۆنكرێتی له ده‌وری گه‌ڕه‌كه‌كانی (17 ته‌موز و حی التنكه) و به‌پێی زانیاریه‌كان تا ئێستاش به‌رده‌وامه و هه‌وڵده‌دات له زۆرترین گه‌ڕه‌گ دیواری كۆنكرێت دابنێت.
سەرچاوەیەكی دانیشتووی ناو مووسڵ بەخواكوڕكی راگەیاند، داعش له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی دیكه ده‌ستی كردووه به رووخاندنی دیواری ماڵان و دواتر ناوه‌وه‌ی دیواره‌كان بۆمب رێژده‌كات و پاشان دیواره‌كان دروست ده‌كاته‌وه. ئه‌م كاره‌ش به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه ده‌كات به رووی ئه‌و كاروانه سه‌ربازیانه‌ی به ناو كۆڵانه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بن.