جه‌یمس رۆدریگێز بڕیاری كۆتایی دا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید.

یاریزانی پێشووی یانه‌ی مه‌له‌كی جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی بایرن میونخ له‌ ئێستادا، بڕیاری کۆتاییداوە و لەگواستنەوەکانی ئەم هاوینە ناگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.”

پاش ئه‌وه‌ی لە وەرزی رابردوو جەیمس بە خواستن بۆماوەی دوو ساڵ چووە یانەی بایرن میونخ و لە ئێستادا ساڵێکی تەواوکردووەو ساڵێکیشی ماوە.
دوای وازهێنانی زیدان لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدریدو دەستبەکاربوونی جولیان لۆپتیگۆی، ئەو یاریزانە هەوڵی ئەوەیدا بگەڕێتەوە بۆ یانەی  ریاڵ مەدرید کە گرێبەستێکی رەسمی لەم یانەیە هەیە.”

رۆژنامەی مارکا لە کەسە نزیکەکانی ئەم یاریزانەوە زانیویەتی، جەیمس ناگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی ئەم  هاوینەداو بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک خواستنەکەی تەواو دەکات ئینجا بڕیاری گەڕانەوە دەدات بۆ یانە شاهانەییەکە.

پێشتریش سەرۆکی یانەی بایرن میونخ، هەموانی دڵنیا کردەوە لە %١٠٠ جەیمس لە وەرزی داهاتوو لە یانە باڤارییەکە دەمێنیتەوە.

Back to top button