مهسرور بارزانی:كوردستان بهم شێوهیه بهشداری دهكات له حكومهتی داهاتووی عێراق.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مهسرور بارزانی، جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقی لەسەر بنەمای یەکڕیزی، هاوسەنگی و هابەشی راستەقینە دەکاتەوە.”
له كۆبونهوهیهكدا ،مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میرا ریکاردێل، جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس کۆبوونەوە و گفتوگۆیهكی تێر و تهسهلیان كرد.”
بارزانی و میرا ریکادێڵ، جەختیان لەسەر تەواوکردنی شەڕی دژی داعش و بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزهكانى پێشمهرگه و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کردەوە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق مەسرور بارزانی ئهوهی ئاشكرا كردوه.” هەرێمی کوردستان چاوی لە بەشداریکردنە لە حکومەتێک کە بنەماکانی یەکڕیزی، هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینەی تێدا پارێزراو بێت، ئەمەش وەک داخوازییەکی گەلی کوردستان و بە پشت بەستن بە دەستوور.
هەروەها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و جێگری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسیان لە پشتيوانى بەردەوامى هەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارەکان بە گشتی و کریستیان و ئێزدییەکان بەتایبەتی کرد، کە ئێستا بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەکە روویان لە ههرێمى کوردستان کردووە.