پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی توند ئاڕاسته‌ی ئه‌م شۆفێران ده‌كات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكاتەوە كە سزای ئۆتۆمبێلیان لە سەرەو لە لایەن هاتوچۆوە بۆیان كراوە بە قیستی مانگانە، پێویستە لەكاتی خۆیدا قیستەكانیان بدەن بەپێچەوانەوە بریاری دەست بە سەراگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەردەكرێت.”

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەكاتەوە كە سزای ئۆتۆمبێلیان لە سەرە ولە لایەن هاتوچۆی سلێمانی و لەسەر داوای خۆیان بۆیان كراوە بە قیستی مانگانە و لە ماوەی یەك ساڵدا واتە لە بەرواری 6ی7ی2017 تا بەرواری 6ی7ی2018 سەرجەم قیستەكانیان بدەن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی باس له‌وه‌شكراوه‌.” كه‌ لە ئێستادا ژمارەیەك لە شۆفێران بری ئەو قیستی مانگانەیان نەداوە بۆیە پێوەستە لە زوترین كاتدا سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بە مەبەستی پێدانی قیستەكانیان بە پێچەوانەوە لە لایەن بەشی یاسایی هاتوچۆی سلێمانیەوە بریاری دەست بە سەراگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان دەردەكرێت .

جێگای ئاماژەبۆكردنە بە پێی بریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم كە لە ساڵی 2017 دا دەرچووە سزای ئۆتۆمبێل كراوە بە قیستی مانگانە و پیوەستە شۆفێر لە ماوەی یەك ساڵدا سەرجەم قیستەكان بدات بریارەكەش لە 6ی7ی2018 وە خراوەتە بواری جێ بە جێ كردنەوە.

Back to top button