سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح ده‌ستی له‌سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه كێشایه‌وه
قه‌رار بوو سه‌رجه‌م ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان له هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی یه‌كگرتووی فراواندا كۆببنه‌وه،به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی شكستی به هاوپه‌یمانیه‌تی فراوانی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان هێنا ،ئه‌مجاره‌یش خه‌ونی ته‌یاری ئیسلامی نه‌هاته دی و خه‌ونه‌كه‌یان له بارچوو وڕازینه‌بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ نه‌چوونه ناو به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ خراپی دۆخی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌بوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌گه‌ڕانده‌وه .
مستەفا عەبدولڵا سەرۆکی لیستی بەرەو ئیسلاح کە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی پێکهاتووە، بەفەرمی دەستی لە سەرۆک لیستی کێشایەوە و رونکردنەوەیەکەیشی بلاوکردەوە.
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی ئیسڵاح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسویه‌تی :”دەست کێشانەوە لەسەرۆکی لیست.لەبەرواری ٢٣ی٧ی٢٠١٨ لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی متمانەم پێدرا بۆ سەرۆکی لیستی (بەرەو ئیصلاح) سوپاسی برایان و خوشکانم دەکەم لەسەرکردایەتی ، بەڵام خوشکان و برایانی زۆر لە ڕێکخستنەکان داوایان لێکردم کە لەکایە حزبیەکەو لەخزمەت بە ناوخۆی یەکگرتوو ڕێکخستنەکان خزمەت بکەم ،داوایان کرد لەخزمەت ئەو ڕێکخستنە کۆڵنەدەرەی یەکگرتوو دابم لەم قۆناغە، منیش داواکەیان دەخەمە سەر سەر ، من خۆم و هەموو بەرژەوەندیەکانم دەخەمە خزمەت یەکگرتووە شکۆ دارەکەم”.