بورهان عه‌لی :له‌ماوه‌ی ٦مانگی ئه‌مساڵدا ٢٦ پیاو له ڕقی هاوسه‌ره‌كانیان خۆیان كوشتووه

توندوتیژی دیاردەیەکی شاراوە و نادیار نییە بەڵکو جیھانییە و تایبەت بە شوێنێک یان وڵاتێک نییە، توندوتیژی سنووری نییە ، جیاوازی له نێوان ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت و پیاودا نییه چ لە ماڵەوە بن یان دەرەوە، چ خوێندوار بن،چ نەخوێندوار ، چ لە بواری ئابوری دوڵەمەند بن و چ ھەژار و دەست کورت بن.
بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان رایگەیاند:” هەرچه‌ندە توندوتیژی بەرانبه‌ر بە پیاوان رێژه‌یه‌كی بەرزە، بەڵام ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەبەراورد بە ٦ مانگی ساڵی رابردوو کەمێک رێژه‌كه دابەزیووە کە چەند حاڵەتێکی له‌یه‌كه‌وه نزیکن، وتیشی: به‌ڵام توندوتیژی دژ به پیاوان بەردەوامە”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” بەداخەوە، ئەمساڵ لە ماوه‌ی ٦ مانگدا لەهەرێمی کوردستان ٢٦ پیاو لەرقی ژنەکانیان و توندوتیژی خۆیان کوشتووەو ٣ پیاویش به هاوكاری كه‌سانی تر لەلایەن ژنەکانیان کوژراون، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ٢٧ حاڵەت بە ٤ حاڵەت بوو”.
بورهان عه‌لی ڕونیكرده‌وه‌و گووتی: “زۆر له پیاوەکان لەترسی ژنەکانیان هاتوون سکاڵایان تۆمارکردووە، به‌ڵام زۆریشیان نا‌وێرن سکاڵا تۆمار بکەن و بێدەنگی هەڵدەبژێرن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان گوتیشی: ئەمساڵ لە ٦ مانگدا ٤١١ سكاڵا هه‌بووه، ساڵی رابردووش له شه‌ش مه‌نگدا ٤٢٧ سکاڵا هه‌بوو، رێژه‌كه كه‌میكردووه، بەڵام هشێتا دەریدەخات کە رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی دژی پیاوان بەرزە”.