داعش كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
خواكوڕك
سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری له نێو دانیشتوانی موسڵ به خواكوڕكی راگه‌یاند، دوێنێ له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره ناره‌زایه‌تی و رێگری كردن هه‌بوو له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی داعش تاوه‌كو ماڵ و خانووه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی كاری ته‌قاندنه‌وه و جه‌نگ به‌كار نه‌هێنێی، به‌ڵام سه‌ربازه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه به تووندی به‌رپه‌رچی ئه‌و رێگریانه‌ی داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه.
هه‌ربه‌پێ سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه‌ی خواكوڕك له موسڵ، له‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌دا داعش 58 كه‌سی له‌نێو رێگریكه‌ره‌كانه‌وه كوشتووه كه ژن و منداڵیش له‌نێویان هه‌یه.