به‌رپرسێكی باڵای حه‌شد له كه‌ركوك كوژرا.
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو لەشاری كەركوك هێرش ده‌كه‌نه سەر بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی و دەیكوژن.”
بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو لەگەڕەكی (دۆرسك) ی شاری كەركوك چەند چەكدارێك دەستڕێژی گولە لە (عەبدولزەهرە جەلیل)ی بەرپرسی هەواڵگری گروپی (عەسائیب ئەهلی هەق) دەكەن و لەئەنجامیشدا دەیكوژن و ده‌ست به‌جێ ناوچه‌كه به جێده‌هێڵن.”
پاش ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه رووده‌دات ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه ناوچه‌كه چۆڵده‌كه‌ن و هێزە ئەمنییەكانیش گەمارۆی ناوچەكە دەدەن و تەرمی ناوبراویش رەوانەی پزیشكی دادوەری دەكەن و تا ئێستاش دیار نیه كێ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت رۆژ به رۆژ كه‌ركوك دۆخی خراپتر ده‌بێت.”