راهێنه‌ری ریال مه‌درید قسه‌ی كۆتایی كرد له‌سه‌ر هاتنی هازارد بۆ یانه‌كه‌ی.

لۆپتیگوی راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردۆتەوە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ئیدن هازاردی به‌لجیكی بكات و به‌ڵكو باشترین جێگره‌وه‌ به‌ لای ئه‌و ئیسكۆیه‌.”

لە ماوەی رابردوو لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان، یانەی ریاڵ مەدرید نزیکبوو لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ هازارد، بەڵام راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیدەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکەن.

رۆژنامه‌ی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، لۆپتیگوی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە گرێبەست لەگەڵ ئیدن هازاردی بەلجیکی مەکەن و ئیسکۆ یاریزانێکە بەسەر ئەودا سەردەکەوێت.

پێشتر یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەبوو بڕی 170 ملیۆن پاوەند بە ئیسکۆ بدات، بەڵام یانەی چێڵسی رەتیکردەوە دەستبەرداری ببێت.”

Back to top button