بنەماڵەی شەهید هوجام سورچی بزانە بۆ چاوەرێی رزگار كردنی مووسڵ دەكەن

خواكوڕك

بنەماڵەی شەهید رایدەگەێنن كە چاوەروانن مووسڵ رزگار بكرێت بۆ ئەوەی بچن بۆ ئەو شوێنەی كە شەهید هوجام تێدا شەهید كرا،

یەكێك لە براكانی شەهید هۆجام رایگەیاند كە چاوەروانی رزگار كردنی موسڵ بۆ ئەوەی بچن بۆ شوێنی شەهید كردنی هوجام و دەلێت بۆ ئەوەی رێگایەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی سۆراخێكی تەرمەكە بزانین و تەرمەكە بدۆزینەوە و بهێنینە وە خاكی پیرۆزی كوردستان.

كورێكی شەهید هوجامیش دەلێت سەربەرزین بەشەهید بوونی باوكم لەسەر خاكی پیرۆزی كوردستان و چاوەروان دەكەین كە مووسڵ رزگار بكرێت بۆ ئەوەی تەرمەكەی بهێنینەوە خاكی پیرۆزی كوردستان.

Back to top button