په‌یه‌ده‌ خۆی ته‌سلیمی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمی سوری كرد.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا، باس له‌ رێككه‌ونی نێوان په‌یه‌ده‌ و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌ڵێت.” په‌یه‌ده‌ به‌ فه‌رمی خۆی ته‌سلیم كرد.”

له‌و باره‌وه‌ (نووری بریمۆ) سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی نشتیمانیی کورد لە سووریا، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ په‌یه‌ده‌ هیچ بیانوویەکی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی شەقامی کوردی نه‌ماوه‌ و، تەواو ئاشکرا بووە كه‌ ڕۆژئاوای کوردستانی ڕادەستی رژێم کردووە و ئەو شاندەی چووه‌تە دیمەشق هیچی له‌ هه‌گبه‌دا نییه‌ جیا لە خۆڕادەستکردن.

بریمۆ گوتیشی.” رۆیشتنی شانده‌كه‌ی په‌یه‌ده‌ بێ سووده‌ چونكه‌ ڕژێمی سووریا هیچ دانوستانێک لەگەڵ کورد ناکات ئەگەر له‌ بەرژه‌وەندیی خۆیان نه‌بێت، هه‌روه‌ها پەیەدە لە هەموو ڕوویێکەوە شکستی هێناوە.”

سه‌ركرده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه‌ ڕژێمی سووریا بە ئاشکرا دەڵێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و ڕادەستکردنی ناوچەکە قسە لەگەڵ پەیەدە دەکەن و هیچ تر.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ له‌ رۆژی پێنج شەممە، شاندێک بە سەرپەڕشتی هاوسەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموکراتیک MSD، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و وەک ئەوان دەڵێن بۆ مەبەستی ئیداری و سەربازی چوونەتە ئەو شارە.

پێش چەند ڕۆژێك پێشتر و بە بڕیارێکی رژێمی سووریا، هێما و ناوی ئاسایشی رۆژئاوا کە پەیەدە سەرپەرشتی دەکات و شانازیی پێوه‌ ده‌كرد، گۆڕاوه‌ بە ناوی (قوات الامن الداخلی).

Back to top button