قاچی مریشک بۆچی به‌ سوده‌ و بۆ ده‌بێت بخورێت به‌ كوڵاوی.؟

قاچی مریشك یەكێكە لەو بەشانەی مریشك كە زۆر كات فڕێیان دەدەین و نرخ و بایەخیان نازانین بەڵام ئەگەر ئەم سوود و بایەخانەی بزانبت چیتر فڕێی نادەیت و بە گرنگیەوە لە بەها خۆراكیەكانی دەڕوانیت.”

زانایانی یابانی لەتوێژینەوەیەکیاندا دەریانخستوه‌.” کە چوار جۆر پرۆتین لە قاچەکانی مریشکدا ھەیە کەدەبێتە ھۆی زاڵبوون بەسەر پەستانی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێندا ، ئەم توێژینەوەیە کە لە ڕۆژنامەی کیمیای کشتوکاڵی و خۆراکی بڵاوکرایەوە توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە لەقاچی مریشکدا ماددەی کۆلاجینی پرۆتینی یان دۆزیوەتەوە و پاشان ئەم جۆرە خواردنەیان دا بە ھەندێ لەو مشکانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزبوو ، زانایان ئاماژەیان بەوەداوە کە پەستانی خوێنی ئەو مشکانە بە شێوەیەکی بەرچاو لەماوەی ھەشت کاتژمێردا دابەزی.”

زانایان ئەوەیان ئاشكرا كردوە.” كە خواردنی قاچی مریشك بە كوڵاوی زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەم خوێنیان هەیە و ئەمە كاردانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر زیاد بونی خوێن لە جەستەدا.”
ئەو كەسانەش كە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە دەتوانن سوود وەربگرن لەم خۆراكە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.”
Back to top button